کۆلێجی یاسا و ڕامیاری سیستەمێکی ئۆنلاین بۆ تۆمارکردنی تاقیکردنەوەکان دروست دەکات
Search

کۆلێجی یاسا و ڕامیاری سیستەمێکی ئۆنلاین بۆ تۆمارکردنی تاقیکردنەوەکان دروست دەکات


2017-12-11 (دووشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]

کۆلێجی یاسا و ڕامیاری زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی لە پێناو کارئاسانی بۆ خوێندکاران و خزمەت کردن بە خوێندکاران سیستەمێکی ئۆنلاینی بۆ کاتی تاقیکردنەوەکان دروستکرد،
لەم سیستەمەدا خوێندکار پێویستە کۆدێک وەربگرێت و پاشان دەتوانێت لەڕێگەی هەمان کۆدەوە داخڵی سیستەمەکە ببێت بۆ خۆ تۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەکانی وەرزی و کۆتایی ساڵ، پاشان دەتوانن باڵەخانە و هۆڵی تاقکردنەوەی خۆی بەشێوەی ئۆنلاین بزانێت و وە زانیارییەکانی خۆی بەشێوەی (PDF )وەربگرێت بکات یان پرێنی بکات.
خوێندکاران دەتوانن لە سبەینێوە بەرواری ١٢/١٢/٢٠١٧ سەردانی راگرایەتی کۆلێج بکەن بۆ وەرگرتنی کۆد.

ئەم سیستەمە لە داهاتوودا زیاتر گەشەی پێ دەدرێ بۆ کارئاسانی زیاتر بۆ خوێندکاران .

شایەنی باسە ئەگەر هەر خوێندکارێک پێشتر لەڕێگەی ئەم سیستەمەوە خۆی تۆمار نەکردبێ ئەوا ناوی لەهۆڵەکانی تاقیکردنەوە نابێ.

لینکی خۆ تۆمارکردن

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development