سیمپۆزیەمی نەخۆشییە باوەکانی چاو
Search

سیمپۆزیەمی نەخۆشییە باوەکانی چاو

2017-12-07 (پێنجشەم) [ سەنتەری گەشەپێدان ]

رۆژی چوارشەممە ٢٠١٧/١٢/٦، سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینه‌وه‌ و راهێنان به هەماهەنكى بەرێوبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى سیمپۆزیەمێکی دەربارەی نه خۆشييه باوه كانى چاو بەڕێوەبرد.

سیمپۆزییەمەکە کە بە ئامادەبوونی  ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ و فه رمانبه ران و خوێندکاران بەڕێوەچوو،جێگای سەرنج و سودی ئامادەبووان بوو.

لە سیمپۆزییەمەکەدا سێ بابەت پێشکەشکران، سەرەتا د. تارا محمود حسن  بابەتێکی لە ژێر ناونیشانی "کەم و کورتییەکانی بینین و چارەسەرەکانی " پێشکەش کرد ، پاشان د. بەختیار قادر جاف بابەتەکەی لە ژێر ناونیشانی " ئاوی سپی چاو ، هۆکار و چارەسەر" پێشکەش کرد.

دواتر د. بەڵگە بارزان احمد بابەتەکەی لە ژێر ناونیشانی " سوربوونەوەی چاو" پێشکەش کرد.

پاشان  ئامادەبووان بە پرسیارەکانیان لە سیمپۆزییەمەکەدا بەشدارییان کرد.

شایەنی باسە دوای تەواوبوونی سیمپۆزییەمەکە پێشکەشکارانی سیمپۆزیەمەکە لەلایەن بەرێز پرۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆکی زانکۆوە بروانامەیان پێ بەخشرا . 

uhd.edu.iq : University of Human Development