سیمپۆزیەمی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی مێینە لە نێوان یاسا و واقيعدا
Search

سیمپۆزیەمی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی مێینە لە نێوان یاسا و واقيعدا

2017-12-05 (سێشەم) [ سەنتەری گەشەپێدان ]

ئەمرۆ بەرواری ٢٠١٧/١٢/٥ و لە کۆتا رۆژی هەلمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژی ئافرەتان لە هەريمی کوردستان ، سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و راهێنان - کۆلیجى یاسا و رامیاری بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان و بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ، سیمپۆزیەمی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی مێینە لە نێوان یاسا و واقيعدا لە هۆڵی پرۆفیسۆر د. علی قەرەداخی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران بەرێوەچوو .

جێی باسە سیمپۆزیەمەکە سی بابەتی لە خۆ گرتبوو  تیایدا هەریەک لە بەرێزان م.ئاسۆس نامیق برا خاس/ مامۆستا لە کۆلێژی یاسا و رامیاری بە بابەتی ( توندو تیژی لەسەر بنەمای جێندەری ) و شۆخان حمە رشید / بەرێوبەری رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بە بابەتی ( جێبەجێکردنی یاساکان بۆ پاراستنی ژنان لە توندو تیژی ) و ملازم سازگار رحیم حسین / نوێنەری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بە بابەتی ( داتا و جالاکییەکانی توندو تیژی دژی ئافرەتان) بەشداربون وە لە لایەن (م.هەدری توفیق ) بەرێوبەری کارگێری سەنتەری گەشەپێدانەوە چالاکییەکە بەرێوە برا .

لە کۆتایدا لە رێگەی پرسیار و وەلامە بەشداربووان سەرنج و راکانیان لەگەڵ پێشکەشکارانی سیمپۆزیەمەکە گۆرییەوە . 

uhd.edu.iq : University of Human Development