سیمپۆزییەمی شێوازی کاریگەری وتنەوەی زمان و فێرکردنی خودیی
Search

سیمپۆزییەمی شێوازی کاریگەری وتنەوەی زمان و فێرکردنی خودیی


2017-11-12 (یەکشەم) [ سەنتەری گەشەپێدان ]

رۆژی یەکشەممە ۱۲ی نۆڤەمبەری ۲۰۱۷، یەکەی زمانی سەنتەری گەشەپێدان  بۆ توێژینه‌وه‌ و راهێنان سیمپۆزییەێکی سەرکەوتووی دەربارەی شێوازی کاریگەری وتنەوەی زمان و فێرکردنی خودیی بەڕێوەبرد.

سیمپۆزییەمەکە کە بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود ڕاگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ و خۆیندكاران بەڕێوەچوو،جێگای سەرنج و سودی ئامادەبووان بوو.

لە سیمپۆزییەمەکەدا دوو بابەتی گرنگ پێشکەشکران، سەرەتا مارک کوین مامۆستای زانکۆی ڕاپەرین بابەتێکی لە ژێر ناونیشانی "شێوازی کاریگەری وتنەوەی زمان" پێشکەش کرد و دواتریش پ. ی. د. سوهەیب ئامێدی بابەتەکەی لە ژێر ناونیشانی "شێوازی کاریگەری فێرکردنی خودیی" پێشکەش کرد.

سیمپۆزییەمەکە لە لایەن د. سابیر حەسەن سەرۆکی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە بەڕێوەچوو و ئامادەبووان بە پرسیارەکانیان لە سیمپۆزییەمەکەدا بەشدارییان کرد.
uhd.edu.iq : University of Human Development
uhd.edu.iq : University of Human Development
 uhd.edu.iq : University of Human Development
 uhd.edu.iq : University of Human Development
uhd.edu.iq : University of Human Development