ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری کۆبونەوەی بەرفراوانی ساڵانەی لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانی کۆلێج ئەنجامدا
Search

ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری کۆبونەوەی بەرفراوانی ساڵانەی لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانی کۆلێج ئەنجامدا

2017-11-09 (پێنجشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

لە پێناو هەڵسەنگاندنی کار و چالاکیەکانی ڕابردوو و خۆ ئامادەکردن بۆ ساڵی نوێی خوێندن، بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. محسن ابراهیم احمد ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری لەگەڵ سەرۆك بەش و بڕیاردەر و مامۆستایانی کۆلێج کۆبووەوە. لەم دانیشتەدا کە بووەتە نەریتێکی ساڵانە، بەڕێزیان وێڕای پیرۆزبایی ساڵی خوێندن، زۆر تەوەر و بابەتی خستە ڕوو کە بە گشتی دەستخۆشی و تیشك خستنە سەر کار و چالاکییەکانی ڕابردوو و چۆنیەتی زەمینەسای بوو بۆ کاراترکردنی ئەدای مامۆستایان لە بە جێگەیاندنی کار و ئەرکەکانیاندا بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

دانیشتنەکە کە لە لە بەرواری ٩/١١/٢٠١٧ لە هۆڵی هونەر سورچی ئەنجامدرا، پاش ووتەکانی بەڕێز ڕاگری کۆلێج، دەرگای گفتوگۆ و پێشنیار بۆ مامۆستایان کرایەوە و لە کۆتاییشدا لە لایەن مامۆستایانەوە  بەڕێز م.ی شۆڕش قادر علي وەك نوێنەری مامۆستایان بۆ ئەنجوومەنی کۆلێج هەڵبژێردرا.

uhd.edu.iq : University of Human Development