چەمچەماڵ ... زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی هاوکاریی پێشکەشی سەد خانەوادەی میوانی کەرکوک و دوزخورماتوو کرد
Search

چەمچەماڵ ... زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی هاوکاریی پێشکەشی سەد خانەوادەی میوانی کەرکوک و دوزخورماتوو کرد

2017-10-31 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

ئەمڕۆ سێشەممە (٣١ی كانونی یەكەمی ٢٠١٧)، زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە مەراسیمێکی شایستەدا هاوکاری پێشکەش بە سەد خانەوادەی میوان کرد کە بە هۆی گرژییەکانی ئەم دواییەوە ماڵوحاڵی خۆیان لە کەرکوک و دوزخورماتوو جێهێشتووە.

 لەسەر ڕاسپاردەی پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و لە ژێر چاودێری پرۆفیسۆر دکتۆر مەریوان ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی زانکۆ، لیژنەیەکی باڵای زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کامپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ میوانانی کەرکوک و دووزخورماتوو ئەنجامدا.

لەم بارەیەوە بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سەرۆكی زانكۆ لەكاتی سەردانكردنی كەمپینەكەدا لە وتەیەكی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن و سایتی زانكۆ ئەوەی خستە ڕوو كە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەك دەزگایەكی ئەكادیمی و زانستی و بەشێك لە كۆمەڵگەی كوردەواری هەمیشە لەگەڵ كێشەكانی میلەتەكەماندا بووەو لە زۆر وێستگەدا بە كردار ئەمەی دوپات كردۆتەوە، لەم دۆخە نەخوارزاوەش كە گەلی كوردستانی پێدا تێدەپەڕێت زانكۆكەمان بە ئەركی خۆی زانی كە وەك هاوكارییەك بۆ میوانان و خۆشەویستانمان لە كەركوك و دوزخورماتو كە بەهۆی بارودۆخی ناوچەكەوە شوێنی خۆیان جێهێشتووە ئەم كەمپینە رابگەیەنێت و لە لایەن مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆوە كۆمەك كۆبكرێتەوە، سوپاس بۆ خوا توانرا كەمپینەكە بە سەركەوتوویی بە ئەنجام بگات.

 هەروەها بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەئوف کەریم مەحمود سەرۆكی لیژنەی کامپەینەکە لە بارەی كەمپینەكەوە وتی: " وەک ئەرکێکی خۆمان کامپەینێکمان ڕاگەیاند کە توانیمان بڕێکی باش کەلوپەل و پێداویستی وخواردن کۆبکەینەوە و بیگەینینە خزمەتی ئەو میوانە ئازیزانەی کە لە کەرکوک و دوززخورماتووەوە ڕوویان لە ناوچەکانیتر کردووە و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە". لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەی سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و، ئەو دەزگا و كۆمپانیا و هاوڵاتیانە كرد كە هاوكاریان پێشكەشی كامپەینەكە كرد و، وتیشی: " ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ تیمێکی کامپەینەکەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە مەراسیمێکی شایستەدا هاوکارییەکانیان پێشکەش بە سەد خێزانی میوان کرد".

 هاوکارییەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێکهاتبوون لە خواردن، بەتانی و پێخەف و مادەی پاکژکەرەوە و بڕێک پارە کە پێشکەش بە خێزانە بەڕێزەکان کرا.

 شیاوی باسە بارودۆخی ئەو میوانە بەڕێزانە باش نیەو، داوایان دەكرد حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زووترین كات هاوکارییان پێشکەش بکات بەو پێیەی لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرماوسۆڵەدا پێویستیان بە هاوکاری زیاتری حكومەت و رێکخراو و ناوەندە خێرخوازییەکان هەیە.

uhd.edu.iq : University of Human Development