بە پەلە: ناوی وەرگیراوان لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بڵاو کرایەوە
Search

بە پەلە: ناوی وەرگیراوان لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بڵاو کرایەوە


2017-10-11 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لیستی یەکەمی ناوی ئەو خوێندکارانە بڵاو دەکاتەوە کە داواکاریان بۆ خوێندن لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشکەش کردووە.

زانکۆکەمان ڕایدەگەیەنێت کە ئەم ناوانەی بڵاوکراونەتەوە وەجبەی یەکەمن و بەمزووانە وەجبەی دووەمیش ڕادەگەیەنرێت.

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ داوا لەو خوێندکارانە دەکات کە ناویان له‌و لیسته‌دا هه‌یه‌ یاخود ته‌له‌فۆنیان بۆ كراوه‌ سه‌ردانی زانكۆ بكەن له‌ كه‌مپی بناری گۆیژه‌، رۆژانه‌ سه‌عات 9 ی به‌یانی بۆ 7ی ئێواره‌

هه‌روەک بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو ڕایدەگەیەنێت کە به‌ڕێزێكیش فۆرمی خوێندنی وه‌رنه‌گرتووه‌ ده‌توانێت سه‌ردانی زانكۆ بكات به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرم.

 

بۆ بینیی لیستی وەرگیراوان کلیک لێرە بکە