خوێندکارانی کۆلێجی زمان لەمەوبەدوا ئاسانتر دەتوانن لە خزمەتگوزارییە کارگێڕییەکان سودمەند بن
Search

خوێندکارانی کۆلێجی زمان لەمەوبەدوا ئاسانتر دەتوانن لە خزمەتگوزارییە کارگێڕییەکان سودمەند بن


2017-10-10 (سێشەم) [ کۆلێجی زمان ]

کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاگاداری خوێندکارانی بەڕێز دەکاتەوە کە لەمەوبەدوا دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕمی رونكردنەوەی ئامادەنەبوون و فۆڕمی داواکاری پشتگیری پڕ بکەنەوە پاشان لە ڕێگەی کارمەندی کۆلێجەوە وەڵامیی داواکارییەکانیان وەربگرنەوە بە مەرجێک ئەستۆپاکی داراییان هەبێت.

ئەمەش وەك کارئاسانییەک بۆ خوێندکارانی بەڕێز کە لەھەر کات و شوێنێک بن دەتوانن ڕاستەوخۆ داواکارییەکانیان ئاڕاستەی کۆلێج بکەن وە بە کەمترین کات وەڵامیان بدرێتەوە.

دەتوانن لەڕێگەی ئەم دوو لینکەوە داواکارییەکانتان ئاڕاستەی کۆلێج بکەن...

فۆڕمی ڕونکردنەوەی ئامادەنەبوون

فۆڕمی داواکاری پشتگیری

 

ڕاگرایەتی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

۱۰ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷

uhd.edu.iq : University of Human Development