زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی مەراسیمی پرسەو وەفا بۆ مام جەلال رێك دەخات
Search

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی مەراسیمی پرسەو وەفا بۆ مام جەلال رێك دەخات

2017-10-10 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 10/10/2017 لە مەراسیمێكی تایبەتدا زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەفای خۆی بۆ سەرۆك مام جەلال تاڵەبانی دەربڕی.
مەراسیمەكە بە ئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆو بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و خوێندكاران لە هۆڵی پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی بەڕێوەچوو، تیایدا سەرەتا بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز مەراسیمەكە كرایەوەو پاشانیش ئامادەبووان ساتێك بەپێوە وەستان بۆ گیانی شەهیدانی كوردستان و خوێندنی سورەتی فاتیحە بۆ ئاسودەیی رۆحی مام جەلال.
لە بڕگەیەكی دیكەی مەراسیمەكەدا بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سەرۆكی زانكۆ وتەیەكی پێشكەش كرد و تیایدا تیشكی خستە سەر رۆڵی جەنابی مام جەلال لە گرنگی دان بە زانست و هەوڵدانی بۆ پێشخستنی زانكۆكان. بەڕێزیان لە وتەكەیدا ئەوەی خستە ڕوو كە سەرەڕای كار و ئەركی زۆری جەنابی مام جەلال، بەڵام لە ساڵی 2008 لە شاری بەغداوە گەڕایەوە بۆ مەراسیمی كردنەوەی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، كە ئەمەش گرنگیدانی ئەو سەركردەیە دەردەخات بە زانست و زانین. هەروەها بەڕێزیان ئاماژەی بەوە كرد كە پەیوەندییەكی توندو تۆڵ هەبوو لە نێوان جەنابی مام جەلال و بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی خاوەنی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، كە بە بەردەوامی سەردان و یەكبینین لەنێوانیاندا هەبوو.
ئەمەو لە كۆتایی مەراسیمەكەش ئەنجوومەنی زانكۆو مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ پێكەوە 84 مۆمیان بۆ ئەم بۆنەیە داگیرساند.

بۆ بینینی درێژەی وتەکانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کلیک لێره بکە

uhd.edu.iq : University of Human Development