بەخێرهاتنەوەی گەرمی خوێندکاران کرا ... زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی دەستپێکرد
Search

بەخێرهاتنەوەی گەرمی خوێندکاران کرا ... زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی دەستپێکرد


2017-09-10 (یەکشەم) [ کۆلێجی زمان ]

ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۰ی سێپتەمبەری ۲۰۱۷ یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەستیپێکرد وخوێندکارانی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمان بە گەڕم و گوڕی و زیندوییەتی و چالاکییەوە چوونە هۆڵەکانی خوێندنەوە.

ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندندا خوێندکارانی بەش و کۆلێجە جیاوازەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە سیستەمی خوێندنی بۆڵۆنیا پەیڕەو دەکەن یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنیان بەڕێکرد و بە هیوایەکی زۆرەو چوونە هۆڵەکانی خوێندنەوە.

لە بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی خوێندنیشدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەئوف کەریم مەحمود ڕاگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە یاوەری دکتۆر صابر حەسەن سەرۆکی بەشی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆیان بە گەرموگوڕی خوێندکاران دەربڕی.

هاوکات بە ناوی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە بۆنەی ساڵی نوێی خوێندنەوە پیرۆزبایی لە خوێندکاران کرا.

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دوو ساڵی ڕابردووی یەکلەدوایەک زانکۆی پێشەنگ و یەکەمین زانکۆی ئەهلی ریزبەندی نیشتیمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە بوەتە جێگای ئومێدی خوێندکارانی کوردستان و کەشی هاوڕێیەتی نێوان خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ لە ئاستی پێشکەوتنی ئەکادیمی زانستی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییدا ڕەنگی داوەتەوە.

لای خۆشیانەوە خوێندکارانی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پێناو پێشخستنی زیاتر ئاستی ئەکادیمی و زانستی زانکۆدا، چەندین پێشنیاریان پێشکەشی ڕاگرایەتی کۆلێجی زمان کرد .

یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بیرەوەرییەکی شیرینی قۆناغە جیاوازەکانی خوێندنە لای خوێندکاران و خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییش ئەم ڕۆژەیان بە دڵخۆشی و یەکتربینینەوەی هاوڕێیانە بەڕێکرد.

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development