سەرۆكایەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشوازی لە وەفدێكی زانكۆی سلێمانی دەكات
Search

سەرۆكایەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشوازی لە وەفدێكی زانكۆی سلێمانی دەكات


2017-08-29 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

 نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە 29/8/2017 بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ پێشوازیان كرد لە وەفدێكی كۆلێژی شەریعەی زانكۆی سلێمانی كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان راگری كۆلێژو ئەندامانی ئەنجوومەنی كولێژ. لە دیدارێكی دۆستانەدا هەردوولا جەختیان كردەوە لە بەردەوامی پەیوەندی و هاوكاری نێوان زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و كۆلێژی ناوبراو. بەتایبەت لە ئەنجامدانی دیدارو پانێڵی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development