زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە ڕێیی کەمپینێکەوە هاوکاری دەگەیەنێتە ئاوارەکان
2017-04-06 (پێنجشەم) [ کۆلێجی زمان ]
کەمپینی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە بەرواری (٦/٤/٢٠١٧) سەردانی کەمپی گورگەیی لە چەمچەماڵ کرد بە نوێنەرایەتی م. دارا کریم محمود، ڕێکخەری کەمپینەکە، تاوەکو ئەو خۆراک و جل و بەرگ و پێداویستیانەی کۆکرابونەوە و ژمارەیەکی زۆر خوێندکار و مامۆستا و ستافی زانکۆ و چەندین خەڵک و لایەنی دیکە تیایدا بەشداربوون. ئاوارەکانی ناو کەمپەکە زۆر دڵخۆش بوون و هیوایان خواست کە ئەم جۆرە کەمپین و هاریکاریانە بەردەوام بن چونکە ئەوان هەمیشە پێوستیان بەو هاوکاریانە هەیە چونکە وەکو پێویست پاڵپشتیان ناکرێ.