کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەکات
Search

کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەکات


2016-12-19 (دووشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

سەر لە بەیانی ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 19/12/2016 لە هۆڵی پڕۆفیسۆر د.علی قەرەداغی و بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری و ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایانی کۆلێج ، ئاهەنگێکی تایبەت سازکرا بۆ بەخێر هاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم.لە و ئاهەنگەدا وێڕای چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و پێشکەشکردنی هەردوو سرودی (ئەی ڕەقیب ) و (سرودی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ) ، بەڕێز ڕاگری کۆلێج (د. محسن ابراهیم احمد ) لە وتەیەکدا  وێڕای بەخێرهاتن و پیرۆزباییکردن بە بۆنەی وەرگرتنیان لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ، تیشکی خستە سەر ئەرکی خوێندکاران و گرنگی و بایەخی سیستەمی (بۆلۆنیا ) ،  کە زانکۆی ئێمە یەکەم زانکۆیە لە کوردستان و عێراق ئەو سیستمە ئەوروپی و جیهانیە پەیڕەو دەکات ، بە گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و داوایلێکردن وێڕای کۆسپ و تەنگەژەکان ، موکڕبن لە بە دەستهێنانی زانست و سەرکەوتن لە خوێندندا.

 uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development