لە بەشی کارگێری لە کۆلێژی کارگێری و ئابوری / سیمینارێک بۆ بەرێوەبەری کۆمپانیای فانۆس تیلیکۆم
Search

لە بەشی کارگێری لە کۆلێژی کارگێری و ئابوری / سیمینارێک بۆ بەرێوەبەری کۆمپانیای فانۆس تیلیکۆم


2017-01-01 (یەکشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

لە چوارچێوەی بەرنامەی هەماهەنگی نێوان زانکۆی گەشەپێدان و کەرتی تایبەت لە بەرواری یەکشەممە و دووشەممە 4و 5 ی 12ی 2016 ، لە هۆڵی هونەر سورچی ، سیمینارێک سازکرا بۆ بەرێز (شێرزاد قادر ڕحمد) بەرێوەبەری کارگێری و سەرچاوەمرۆییەکانی کۆمپانیای فانۆس تیلیکۆم ، سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی بنەماکانی سەرچاوەمرۆییەکان و هەڵسەنگاندنی ئەدای کارمەند و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت . سەرۆکی بەش و مامۆستایانی بەشی کارگێری بەیانیان و ئێواران و خوێندکاران و ژمارەیەک لە دەرچوانی ساڵی رابردوو لە کۆلێژی کارگێرو ئابوری ئامادەی بوون . لە کۆتایی سیمینارەکەدا خوێندکاران بە پرسیار و سەرنجەکانیان سیمنارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد. شایانی باسە بەرێز شێرزاد قادر، خاوەنی ماستەرە لە کارگێری کارو زیاتر لە 16 ساڵە بەکردەیی کاری بەرێوەبردنی کار دەکات لە سێکتەرە جیاجیاکانی کەرتی تایبەت.

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development