زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی-سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان بەهێزترین کۆرسی ئامادەسازی بۆ تاقیکردنەوەی ئایێڵس دەکاتەوە
Search

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی-سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان بەهێزترین کۆرسی ئامادەسازی بۆ تاقیکردنەوەی ئایێڵس دەکاتەوە


2017-02-19 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی-سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان،هەستاوە بە کردنەوەی بەهێزترین کۆرسی ئامادەسازی بۆ تاقیکردنەوەی (IELTS)، کە پێک هاتووە لە هەردوو کۆرسی:

-ئامادەکاری بۆ کۆرسی ئایێڵس (Preparation for IELTS Course)

-ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەی ئایێڵس (Preparation for IELTS Test)

ئه‌مانه‌ دوو كۆڕسی چڕن، له‌لایه‌ن مامۆستایانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی (بیانی و ناوخۆیی) دەوترێنەوە کە هەڵگری بڕوانامەی (دکتۆرا و ماستەر ) ن لە بواری (TESOL) لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان. له‌ كۆڕسی یه‌كه‌مدا توانستی خوێندكار له‌ زمانی ئینگلیزیدا به‌رز ده‌كرێته‌وه‌و له‌ كۆڕسی دووه‌مدا خوێندكار ئاشناده‌كرێت به‌ ته‌كنیك و ستراتیجی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی IELST به‌جۆرێك كه‌ بتوانێت نمره‌یه‌كی به‌رز به‌ده‌ست بهێنێت. گرنگی كۆڕسه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ هه‌ریه‌ك له‌ بواره‌كانی قسه‌كردن و گوێگرتن و نووسین و خوێندنه‌وه‌ له‌لایه‌ن مامۆستای جیاواز و تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ ده‌ووترێنه‌وه‌.

لە بەرواری (٧/٢/٢٠١٧) وە کۆرسەکان دەستیان پێکردووە و هەر کۆرسێک ماوەی (٢) مانگ دەخایەنێت ،لە هەر هەفتەیەکدا (٣) ڕۆژ و ڕۆژی (٣) کاژێر وانە دەخوێنرێت ، فێرخوازان لە دەسپێکی پڕۆگرامەکەدا بەشداریان کردووە لە تاقیکردنەوەیەکدا بەمەبەستی دیاریکردنی ئاستیان.

لە ئێستادا کۆرسەکان بەردەوامن و ژمارەیەکی دیاری کراو لە فێرخواز تێیدا بەشدارن.

شایەنی باسە لەبەر پێویستی تاقیکردنەوەی ئایێڵس (IELTS) بۆ خوێندکارانی (دکتۆرا و ماستەر) لە ئێستادا ، سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان ، ئەمە وەک یەکەمین کۆرسی ئامادەسازی بۆ تاقیکردنەوەی (IELTS) دەکاتەوە و لە داهاتوودا بەردەوام دەبێت لە کردنەوەی کۆرسی هاوشێوە لە پێناو زیاتر پەرپێدانی ئاستی زانستی و خزمەتی زیاتری بە کۆمەڵگە.

 

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development