مامۆستایەکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زمانی عەرەبی و تۆڕی سەرکەوتن لە دونیای گۆڕاودا دەکات
Search

مامۆستایەکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زمانی عەرەبی و تۆڕی سەرکەوتن لە دونیای گۆڕاودا دەکات


2017-05-24 (چوارشەم) [ کۆلێجی زمان ]

لە شاری دوبەی پایتەختی ئیمارات کۆنفرانسی شەشەمی نێدەوڵەتی زمانی عەرەبی بەڕێوەچوو و عەبدوڵڵا ئەدهەم نەصرەدین مامۆستای بەشی عەرەبی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەک یەکێک لە توێژەرە کوردەکان بەشداری کرد.

توێژینەوەکەی مامۆستا عەبدوڵلا ئەدهەم لە ژێر ناونیشانی (کاریگەری زمانی عەرەبی لەسەر زمانی کوردی) پێشکەشکرا و جێگای سەرنجی بەشداربووان بوو بەو پێیەی توێژینەوەیەکی دەگمەن بوو لە بوارەدا.

لە لایەکیترەوە مامۆستای یاریدەدەر عەبدوڵڵا ئەدهەم نەصرەدین لە ستافی مامۆستایانی بەشی عەرەبی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە شاری ئەستانبوڵ لە تورکیا بەشداری کرد لە کۆنفرانسی تۆڕی سەرکەوتن لە دونیای گۆڕاودا کە کۆنفرانسی دامەزراندنی تۆڕەکە بوو و ئەو مامۆستایەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەک راهێنەرێکی بواری گەشەپێدانی مرۆیی وەک رێکخەری تۆڕەکە لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا

شیاوی باسە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەردەوامە لە هاندان و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی ستاف و مامۆستایانی زانکۆ لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی و بلاوکردنەوەی توێژینەوەی ئەکادیمی ولەو پێناوەشدا چەندین دەستپێشخەری کردووە و چەند نامەیەکی لێکتێگەشتنیشی لەگەڵ زانکۆ جیهانییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری گەشەپێدانی مرۆییدا واژۆ کردووە.

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development