زانکۆي گه شه پیدانی مرۆیی ۆركشۆپێک بۆ دەرچوانی ساز دەکات
Search

زانکۆي گه شه پیدانی مرۆیی ۆركشۆپێک بۆ دەرچوانی ساز دەکات

2017-01-01 (یەکشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

لەچوار چێوەی گرنگی دانی زانکۆ بە دەرچوان و لێک نزیک بوونی دەرچوان بە ژینگەی زانکۆکەیان، ڕۆژی 1 شەممە 29/1/2017 کاتژمێر 3:30 لە هۆڵی هونەر سورچی ، کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کۆبونەوەیەکی ساز کرد لەگەڵ دەرچوانی بەشەکانی (دارایی وبانک، ژمێریاری و کارگێری کار) کرد، سەرەتا بەرێز م. امجد محمد سه رۆکی بەشی کارگێری کار لە وتەیەکدا ئامانجی کۆبونەوەکەو بەرنامەی گرنگی پێدانی زانکۆی بە دەرچووان بۆ ئامادەبوان روونکردەوەو دواتر ئامادەبوان بەشداربوون لە ۆورک شۆبیکی بەڕێز دکتور (محمد مصطفی زەڵمی) وە بە ناونیشانی (Learning، Thinking and Working) کە تێیدا ئاماژە کرا بۆ تێۆرەی (David Kolb) کە باس لە پۆلێنی مرۆڤەکان دەکات بۆ شێوازی فێربوون. کارکردن و بڕیاردان. هەروەها تێگەیشتن لە خود و کرۆکی سروشتی خود، هەروەها تیگەیشتن لە بەرامبەر. جیی ئاماژە بۆ کردنە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە گرنگیەکی جیاوازەوە دەڕوانێتە دەرچوانی و وەک بەرهەمێکی زانستی گرنگی خۆی تەماشایان دەکات و بۆیە هەردەم لە بیری بەهێزکردنی توانا و نوێکردنەوەی زانستیانە لەڕێگای کەناڵی جۆراوجۆرەوە، ئەمەش لەپێناو گەشەپێدانی تواناکانیان لە شوێنی کارەکانیان یاخود ئامادەسازیی بۆ دەستخستنی هەلی کاربۆیان .

uhd.edu.iq : University of Human Development