سەنتەری گەشەپێدان و سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی نامەیەکی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن
Search

سەنتەری گەشەپێدان و سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی نامەیەکی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن


2016-12-01 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠١٦/١٢/١ لە میانەی پێشوازی کردنی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ  و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ لە بەڕێزان د.یوسف گۆران  وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی د.ڕەزا حەسەن حسێن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە وەکالەت  ود.پۆڵا خانەقا سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی نامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان سەنتەری گەشەپێدان  بۆ توێژینەوەو  ڕاهێنان و سەنتەری  ڵێکۆڵینەوەی ستراتیجی ئایندەیی  واژۆ کرا.

نامەکە لە لاینە هەریەک لە بەڕێزان پ.د.ئەنوەر محمد فەرەج وەک بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان و پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی واژۆ کرا , ڕێوڕەسمەکەش بە سەرپەرشتی هەر یەک لە بەڕێزان وەزیری خوێندنی باڵاو سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدان پ.د.مەریوان ئەحمەد ڕەشید بەڕێوە چوو

بڕیارە لە پاش واژۆکردنی ئەم نامەیە هەردوو لا لە داهاتوو دا چەندین چالاکی ئەکادیمی هاوبەش ئەنجام بدەن.

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development