وۆرك شۆپێك دەربارەی میکانیزمی تۆمارکردن و ئامادەکردن و فیدباکی سیمینار بەگویرەی ڕێنماییە نوێیەکانی دڵنیایی جۆری
Search

وۆرك شۆپێك دەربارەی میکانیزمی تۆمارکردن و ئامادەکردن و فیدباکی سیمینار بەگویرەی ڕێنماییە نوێیەکانی دڵنیایی جۆری


2013-03-05 (سێشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

ڕۆژی ٤ شەممە ڕێکەوتی ٢٦/١٠/٢٠١٦ کاژێر ١:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی (هونەر سورچی) لە کەمپی بناری گۆیژە ی زانکۆی گەشەپیدانی مرۆیی ۆرك شۆپێک ئەنجامدرا  تایبەت بە میکانیزمی تۆمارکردن و ئامادەکردن و فیدباکی سیمینارەکانی کۆلێژ بە پێی ڕێنماییە نوێیەکانی دڵنیایی جۆری لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی. هەمان رۆژیش کۆبوونەوەی فراوانی مامۆستایانی کۆلێج بە سەرپەرشتی بەڕێز راگری کۆلێج بەڕێوە چوو.

بەشی یەکەمی دانیشتنەکە  تەرخانکرا بۆ ئەنجامدانی ۆرك شۆپێک لە لایەن ڕێکخەری دڵنیایی جۆریی کۆلێژ م.ی.  ئەرین محمود. ۆرك شۆپەکە تایبەت بوو بە میکانیزمی تۆمارکردن و ئامادەکردن و فیدباکی سیمینارەکانی کۆلێژ بە پێی ڕێنماییە نوێیەکانی دڵنیایی جۆری لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی. لە ۆرك شۆپەکەدا باس لەوە کرا کە  بۆ ئەمساڵ داواکاریی مامۆستایان بۆ پێشکەشکردنی سیمینار لە ڕێگەی فۆرمێکی ئەلیکترۆنیەوە دەبێت کە مامۆستا بە شێوەی ئۆنلاین پری دەکاتەوە ئەمە جگە لە ئامادەکردنی سلایدەکان کە دەبێت بە شێوازێکی تایبەتی و لە ڕێگای (google slides)ەوە ئەنجام بدرێت. هەروەها فیدباکی سیمیناریش بە هەمان شێوە لە ڕێگەی فۆرمێکی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت کە مامۆستایانی ئامادەبوو بە ئۆنلاین فیدباکی خۆیان دەنێرن دەربارەی هەر سیمینارێك کە لە ناو زانکۆدا ئەنجام بدرێت. هەموو ئەم هەنگاوانە بە شێوازێکی کردەیی لە لایەن ڕێکخەری دڵنیایی جۆری کۆلێژەوە لە ۆرك شۆپەکەدا خرانە ڕوو.

لە بەشی دووەمی دانیشتنەکەشدا کە تەرخانکرابوو بۆ ووتەی بەڕێز راگری کۆلێژ، پاش بەخێرهاتن، بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محسن ابراهیم ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری پیرۆزبایی لە مامۆستایانی کۆلێژ کرد بە بۆنەی یەکەمبوونی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پرۆسەی ڕانکینگی نیشتیمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. هەروەها بەڕێزی ئاماژەی بەوە دا کە لە ڕاستیدا ئەوە سەرمایەی مرۆییە کە زانکۆکەمانی بەرەو پێشەنگیی بردووە و بە جیاوازییەکی بەرچاو کردوویەتیە یەکەمی زانکۆ ئەهلییەکان.کە ئەمەش بەڕوونی لە ژمارەی توێژینەوە زانستییەکانی زانکۆ هەروەها چالاکییە ئەکادیمی و ڕۆشنبیریی و کلتورییەکانی زانکۆدا ڕەنگی داوەتەوە. لەبەرئەوە گرنگیدان بەم سەرمایە مرۆییە و پەرەپێدانی بە تایبەت لە ڕێی هاندانەوە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیی زیاتر و باشتر هەنگاوێکی ئێجگار گرنگە بۆ پارێزگاریکردنی زانکۆکەمان لە پلەی یەکەمی لە ساڵانی داهاتوودا و بەڵکو لەوەش زیاتر هەوڵدان بۆ چوونە ناو گروپی (A) لە ڕیزبەندیی زانکۆکاندا کە لە ئێستادا هیج زانکۆیەکی هەرێم لەو گروپەدا نیە.  هاوکات لەگەڵ گرنگیدان بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوە بە تایبەت لەو گۆڤارە نێودەوڵەتیانەدا کە فاکتەری کاریگەرییان هەیە، بەڕێز راگری کۆلێژ ئاماژەی بە ئەنجامدانی کۆنفرانسی ساڵانەی نێودەولەتیی زانکۆ کرد و جەختی لەسەر بەشداریکردنی کارای مامۆستایانی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری کردەوە لە کۆنفرانسی زانکۆدا بە ئەنجامدان و پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان. هەروەها سازدانی کۆنفرانسی زانستیی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لەمساڵی خوێندن و ساڵانی داهاتوودا، یەکێکی تر بوو لەو خاڵانەی کە بەڕێز ڕاگری کۆلێژ جەختی لێکردەوە. ئەمە سەرەرای ئەنجامدانی سیمینار و ۆرك شۆپی هەفتانەی کۆلێژ کە بەڕێز راگر تەئکیدی لەسەر بەشداریکردنی چالاکانەی سەرجەم مامۆستایان کردەوە (مامۆستایانی میلاك هەروەها مامۆستایانی وانەبێژ). تەوەری دووەمی ووتەکانی ڕاگر تایبەت بوو بە چەند رێنماییەکی گشتی و گرنگ دەربارەی وانەووتنەوە و پابەندبوون بە کات و هەروەها هەڵسوکەوتی مامۆستا و خوێندکاران بە شێوەیەکی گشتی.

پاش ووتەکانی بەرێز راگری کۆلێژ، دەرگای گفتوگۆ کرایەوە و مامۆستایانی ئامادەبوو بە پێشنیار و سەرنجەکانیان کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

پاشان لەلایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژەوە سوپاسی مامۆستایان کرا بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردنیان و دانیشتنەکە کۆتایی پێهات.

 

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی