خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری ڕۆژی جیهانی لێبوردەیی و قوتابیان بەرز ڕادەگرن
Search

خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری ڕۆژی جیهانی لێبوردەیی و قوتابیان بەرز ڕادەگرن

2016-11-17 (پێنجشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

 ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 17/11/2016 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ ی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێز (پ.د.مەریوان احمد رشید ) و هەردوو یاریدەدەرانی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێز(پ.ی.د.محسن ابراهیم احمد ) ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری و ئەندامانی ئەنجومەن و مامۆستایانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری.خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری ڕۆژی جیهانی ( لێبووردەیی ) و ( قوتابیان ) یان بەرزڕاگرت .خوێندکاران لە بەردەم هۆڵەکانی خوێندنی خۆیاندا لە ڕێستی نێوان موحازەرەکاندا .وێڕای نمایشکردنی کارە دەستیەکانیان ، خوێندکاران هۆڵەکانیان ڕازاندبووەوە بە چەندین دیمەنی پایزی کە کارەکانیان چرۆی هیوابوو لە پایزدا و پاشان خوێندکار (پشتیوان رۆوف) دوو پارچە مۆسیقای بە ئامێری گیتار عەزفکرد و دواتر فیلمێکی ئەنیمەیشن کە گوزارشت بوو لە ( هیوا ) نمایشکرا و پاشان کتێبخانەی لۆکاڵی کۆلێج کرایەوە بۆ خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری و سەرجەم خوێندکاران و دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لە وتەیەکی کورتدا سوپاسی خوێندکارانی کرد بۆ چالاکیەکانیان و لە کۆتاییدا بەڕێز ڕاگری کۆلێج لیستی ناوی ( 112 )خوێندکار و مامۆستای گۆلێجی دایە دەست سەرۆکی زانکۆ کە ناوی خۆیان نوسیووە بۆ  ( خوێن بەخشین بە پێشمەرگە ).ئەوەی شایەنی باسە هەر لە مەراسیمەکەدا ڕاگەیەندرا کە لیژنەی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیری پێشبڕکێیەک ڕادەگەیەنیِت بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەچنە پێشبڕکێی کتێب خوێندنەوە... هاوکات هەمان لیژنە بڕیاریاندا کە لە کتێبخانەی زانکۆ ، هەفتانە کۆبونەوەی ڕانان هەبێت بۆ کتێبێک.  

uhd.edu.iq : University of Human Development