سێهەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەستی پێکرد
Search

سێهەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەستی پێکرد


2013-03-05 (سێشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

ڕۆژی چوارشەمە لە بەرواری 20/4/2016 زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەک نەریتی ساڵانەی، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دەستی پێکرد. کۆنفرانسی ئەم ساڵ جگە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە هاوبەشی لەگەڵ (زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی) و (دەستەی کوردستان بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی) ڕێکخرا. 

لە دەستپێکی کردنەوەی کۆنفرانسدا کە لە هۆڵی (پ.د. عەلی قەرەداغی) ئەنجام درا، سەرەتا بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز کۆنفراسەکە کرایەوەو دواتر بە سرودی نیشتمانی (ئەی ڕەقیب)ەوە ئامادە بوان چەند ساتێک وەستا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بە گشتی.

لە وتەی سەرەتاو دەستپێکدا (پ . د . مەریوان أحمد رشید ) سەرۆکی زانکۆی گەشە پێدانی مرۆیی بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و تیشکی خستە سەر چەند ڕەهەندێکی گەشە کردنی زانکۆی گەشە پێدانی مرۆیی.

لە وتەی دووەمدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان (د . یوسف محمد صادق) بۆ ئامادە بووان ئاخاوت و پاشان ووتەی (د . یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لە لایەن نوێنەری بەڕێزیانەوە ێشکەش کرا. دواتر (پ . د . عەلی قەرەداغی) وەک سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمینداریەتی زانکۆی گەشە پێدانی مرۆیی وتارێکی پێشکەش بە ئامادە بووان کردو لە ناوەڕۆکی بابەتەکەی دا باسی بارو دۆخی سیاسی ناوچەکەو پێویستی یەکخستنی ماڵی کوردی کرد. 

بەر لە بڕگەی کۆتایی (پ . د . پۆڵا خانەقا) وەک سەرۆکی لیژنەی زانستی ئاماژەی بە هەندێک لایەنی زانستی کۆنفرانسەکە کردو دوا جار Jermoy Pfleger ووتەی بەخێرهاتنی بە ئینگلیزی پێشکەش بە ئامادە بووان کرد.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی