ئیڤینتی گروپی دۆستان
Search

ئیڤینتی گروپی دۆستان


2017-05-19 (هەینی) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ۱۷/٠۵/۲٠۱۷، 'گروپی دۆستان' کە پێکهاتووە لە شەش خوێندکاری قۆناغی سێیەمی بەشی دیبلۆماسییەت و پەیوەندییە گشتییەکان لە چوارچێوەی پڕاکتیککردنی وانە تیۆرییەکانی وانەی Event Management، مەڕاسیمێکی پڕ لە چالاکی جۆراوجۆری بۆ   مناڵە چاوگەشەکانی خانەی بێسەرپەرشتانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی سازکرد. ئەم مەراسیمە لە هۆلی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی لە کاتژمێر ۹:۳٠ دەستی پێکرد و چالاکییەکانی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەردەوام بوو. دوو ئامانجە سەرەکییەکەی گروپی دۆستان لە سازدانی ئەم مەراسیمە بریتی بوو لە گەیاندنی پەیامی پاڵپشتی و پێزانین بۆ بەڕێوەبەر و کارمەندانی ئەم خانەیە لە لایەک و هەروەها پەیامی ژیاندۆستی و گەشبینی بە مناڵە چاوگەشەکانی خانەی بێسەرپەرشتان لە لایەکی ترەوە. هەر لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی ئەم مەراسیمەدا بڕی ۵٠٠ دۆلار  کە لەلایەن خێرخوازێکەوە دابین کرابوو پێشکەش بە سندوقی چاودێری کۆمەڵایەتی کرا بە مەبەستی هاوکاریکردن لە دابین کردنی پێداویستییەکانی خانەکە و مناڵە چاوگەشەکانیبەرپرسان و کارمەندانی خانەکە مەڕاسیمەکەیان بەرز نرخاند و هەروەها لە لایەن مناڵەکانەوە زۆر بە گەرمی پێشوازی لە بڕگە جیاوازەکانی چالاکییەکان کراو بە جۆش و خرۆشەوە کارلێکیان لەگە کرد.ئەم ئیڤێنتە لە ژێر دروشمی 'خەندەو بزی سەر لێوانتان مایەی خۆشحاڵی و گەشانەوەی دڵمانە' بەڕێوەچوو.

uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development