ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە تەندروستییەکان پیرۆزبایی ئاراستەی 10خوێندکاری یەکەم ده‌كات و مه‌راسیمى ڕێزلێنانیان بۆ سازده‌كات..
2021-02-23 (سێشەم) [ كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ]
زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی زانکۆی یەکەم لە کوردستان و عێراق له نێو زانكۆ تایبه‌ته‌كاندا، هەمیشە هاندەری قوتابیان و خوێندکارانی بووە و له هه‌وڵی فه‌راهه‌مهێنانی ژینگه‌یه‌كی زانستی و پەروەردەیی و ڕه‌خساندنی هه‌لی کێبڕکێی زانستی و ئەکادیمی و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی زانست دۆست و هه‌ڵگری به‌های_باڵا هه‌میشه پێشەنگ بووه. له‌و سۆنگه‌یه‌وه ڕاگرایەتی کۆلێجی_زانستە_تەندروستییەکان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه پاڵپشتی خوێندارانی ده‌بێت و هاوكاریانه بۆ خۆ پێگه‌یاندن و به‌ره‌وپێشچوون تا نه‌وه‌یه‌كی زانا و خزمه‌تگوزار ئاماده بكات بۆ خاك و خه‌ڵكی كوردوستان.
وەک نەریتێکی ساڵانە كۆلێجه‌كه‌مان سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی خوێندکارانی سەرکەوتووی به‌شی زانستی_تاقیگه‌ی_پزیشكی Medical Laboratory Science دەکات، له هەرسێ سمستەری (یه‌ك و دوو و پێنج)ى ساڵى خوێندنى 2019-2020 و 2020-2021 له‌و سۆنگه‌یه‌وه ڕیزبەندی ده (١٠) خوێندکاری یه‌كه‌می ئه‌م به‌شه بڵاو دەکاتەوە و هه‌وڵ و ماندوبوونی خوێندكاره خۆشه‌ویسته‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت و پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئه‌م پۆله خوێندكاره و خانەوادە بەڕێزەکانیان ده‌كات.