وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سه‌ردانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌كات
2021-02-11 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
رۆژی ٥ شه‌ممه ١١\٢\٢٠٢١ به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به ئاماده‌بونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ پڕۆفیسۆر د. ئه‌نوه‌ر محمدفرج و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. هیوا ابوبكر پێشوازی كرد له وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به سه‌رۆكایه‌تی د.خەتاب ئەحمەد بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى و هه‌ریه‌ك له د.سالار و م.سه‌رتیپ خاڵص له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به زانكۆ‌و به‌ره‌وپێشچونه‌كانی پرۆسه‌ی خوێندن و توێژینه‌وه زانستییه‌كان تاوتوێ كران.
له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی زانكۆ تیشكی خسته سه‌ر گرنگی بههێزتركرنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و زانكۆكان له‌به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌ی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆكان و كاركردنی زیاتر بۆ به نێوده‌وڵه‌تی كردنی زانكوكانمان.