سه‌رۆكی زانكۆ پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له مامۆستایانی زانكۆ ده‌كات
2021-01-28 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
ئه‌مرۆ ٢٨\١\٢٠٢١ له میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ مامۆستایان، به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی و خاوه‌نی زانكۆ، به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی گه‌یانده مامـوستایانی زانكۆ‌و ستایشی هه‌وڵ و ماندوبونه‌كانی كردن له به‌رزكردنه‌وه‌و به‌ره‌وپێشبردنی ناوی زانكۆ له سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و جیهان.
سه‌رۆكی زانكۆ له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا وتیشی: سوپاس بۆ خودا توانیمان به سه‌ركه‌وتوویی ساڵێكی سه‌خت تێپه‌رێنین، به‌جۆرێك وێرای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو داخستنی زانكۆكان و گرتنه‌به‌ری رێكاره ته‌ندروستییه‌كان، به‌ڵام به هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی مامۆستایان نه‌مانهێشتووه پرۆسه‌ی خوێندن دوا بكه‌وێت و به سه‌ركه‌وتوویی سه‌رجه‌م قۆناغه سه‌خته‌كانمان به پشتیوانی خودا تێپه‌راندووه.
له كۆتایی دیدارهكهشهدا سه‌رۆكی زانكۆ خه‌ڵاتی رێز لێنانی به‌خشییه هه‌ریه‌ك له به رێزان پرۆفیسۆر د.سامان فه‌وزی و پرۆفیسۆر د.زانا ره‌ئوف به بۆنه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوی زانستی به‌رێزیان بۆ پرۆفیسۆر و هه‌روه‌ها ئه‌و خزمه‌ته به‌رچاوه‌ی كه له رووی زانستییه‌وه پێشكه‌ش به زانكۆیان كردووه.