زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پێشوازی له خوێندكارانی ساڵی نوێی خوێندنی ده‌كات
2020-12-15 (سێشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
هه‌موو ساڵێك یه‌كه‌ی كاروباری خوێندكاران له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ، وێڕای پێشوازی و به‌خێرهێنانی خوێندكارانی نوێی ساڵی خوێندن له ڕۆژی یه‌كه‌م و سازكردنی ئاهه‌نگی یه‌كترناسین بۆ گشت كۆلێجه‌كان ؛ هاوكات كۆلێجی كارگێڕی و ئابووری له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ، وه‌ك نه‌ریتی ساڵانه‌ی له‌لایه‌ن خوێندكارانی ساڵانی پێشتره‌وه و به‌چالاكی جۆربه‌جۆری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و به به‌شداری سه‌رجه‌م مامۆستایان و پشتیوانی و به‌شداری ڕاگری كۆلێج ، ئاهه‌نگ شێوازی تایبه‌تیان هه‌بووه بۆ خوێندكاره نوێكانی قۆناغی یه‌كه‌م كه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییان هه‌ڵبژاردووه بۆ خوێندن و نه‌خشاندنی ئاینده‌یان. به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و له ڕوانگه په‌یوه‌ست بوون به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌توانرا وه‌ك ساڵانی ڕابردوو چالاكییه‌كان به‌ڕێوه‌بچن و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وێڕای پێشوازی گه‌رم و به‌خێرهاتنیان له ڕۆژی یه‌كه‌م و ڕێنموونی كردنیان له ناسینی جوگرافیای زانكۆ و دواتر سپاردنیان به هۆڵه‌كانی خوێندن و مامۆستاكان، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ڕۆژی یه‌كه‌م دا له لایه‌ن سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ر و مامۆستاكانه‌وه ڕێنمایی و به‌رچاوڕوونیان پێدرا سه‌باره‌ت به هه‌ندێك ڕه‌هه‌ندی پێویستی بواری خوێندنه‌كه‌یان ؛ له‌ڕۆژی دووه‌م دا به‌ڕێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر (د. محسن ابراهیم احمد)ڕاگری كۆلێجی كارگێڕی و ئابووری سه‌ردانی سه‌رجه‌م گروپی خوێندكاره نوێكانی كرد له هه‌موو به‌شه‌كان و له ناو هۆڵه‌كانی خوێندنیان. به‌ڕێزیان وێڕای به‌خێرهاتنیان و جه‌خت كردنه‌وه له گرنگی دان به زانست و لایه‌نی ئه‌كادیمی و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌موو له‌مپه‌ر و سه‌ختییه‌كاندا داوای لێ‌كردن به ئیراده‌ی به‌هێز و گه‌شبینییه‌وه ئایندهی خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان دروست كه‌ن و سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌رگرن كه له‌م زانكۆیه بۆیان دابین ده‌كرێت. دواجار داوای لێ‌كردن پابه‌ندبن به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه كه بڕیارێكی گشتییه‌وه زانكۆ جه‌ختی لێده‌كاته‌وه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دایه.