زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشداری پرۆژەی (گەنجان لە پێناو ئاشتیدا، الشباب من اجل السلام) دەکات
Search

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشداری پرۆژەی (گەنجان لە پێناو ئاشتیدا، الشباب من اجل السلام) دەکات


2020-10-04 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بەشداری له‌ ئاماده‌كردنی پرۆژەی (گەنجان لە پێناو ئاشتیدا) دەكه‌ن كه‌ له‌ لایه‌ن رێکخراوی ماڵى سەرکەوتنه‌وه‌ جێبەجێ دەکرێت.
رۆژانی 24_26/ 9 /2020 هەریەک لە بەرێزان د. صهیب ئامێدی و د. ئەمجەد محەمەد و د. هۆگر محمود، بە نوێنەرایەتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشداریان کرد لە خولێکی ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی (گەنجان لە پێناو ئاشتیدا، الشباب من اجل السلام) كه‌ ئامانجی پرۆژەکە کارکردنە لە پێناو بنیاتنانى کۆمەڵگەیەک کە ئاشتى و پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن ببێت بە بنەماى کارکردن. 
ئەم پڕۆژەیە بە هاوکاری و سەرپەرشتی رێکخراوی ماڵى سەرکەوتن جێبەجێ دەکرێت و تیایدا شەش زانکۆ (صلاح الدین، سلیمانى، گەشەپێدانى مرۆیى، هەلەبجە، کۆیە، دهۆک) بەشدار دەبن.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی