ڕاگری كۆلێج له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی كۆلێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌
Search

ڕاگری كۆلێج له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی كۆلێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌


2020-06-04 (پێنجشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری (٤-٦-٢٠٢٠) كاتژمێر (١١) ی سه‌رله‌به‌یانی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.صالح احمد حمه‌ ڕاگری كۆلێجی زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كان و ڕاگری كۆلێجی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا به‌ وه‌كاله‌ت سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی كۆلێجی كرد به‌شێوه‌ی ئۆنلاین سه‌باره‌ت به‌ دوا ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێنندنی باڵا و ڕاسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی (Final Assessment) ی خوێندكاران له‌ كۆلێجه‌كه‌دا....

سه‌ره‌تا به‌رێز ڕاگر به‌ ووردی تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وی زانستی كه‌ ئاراسته‌ی زانكۆكان كراوه‌ تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی (Final Assessment) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠. هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌ سه‌ر بڕیار و ڕاسپارده‌كانی دوا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گفتو گۆ و دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ جێبه‌جێ كردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت.

به‌ڕێزان له‌ ئه‌نجومه‌نی هه‌ردوو كۆلێج به‌ تێر و ته‌سه‌لی لەو‌ باره‌یه‌وه‌ گفتوگۆیان كرد و دراسه‌ی كۆمه‌لێك میكانیزمیان كرد له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕاسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و له‌كۆتایدا كۆمه‌لێك بڕیار و ڕاسپارده‌ گه‌ڵاڵه‌ كران ، پاشان بڕیار درا كه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێزان سه‌رۆك به‌شه‌كان بگه‌یه‌نرێت به‌ مامۆستا به‌ڕێزاكان له‌ هه‌ردوو كۆلێج.

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا میكانیزم و كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه‌كانی ده‌رچوونی دوا قۆناغ (سمسته‌ری ٨) بڕیاریان له‌باره‌یه‌وه‌ درا. لە کۆتاییدا و پاش دوو كاژێر له‌ گفتوگۆ و به‌شداری چالاكی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی هه‌ردوو كۆلێجه‌كه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی