ئەنجومەنی بەشەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و زانستی کۆمپیوتەر کۆبونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامدا
2020-06-01 (دووشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە بەرواری ١-٦-٢٠٢٠ بە سەرپەرشتی مامۆستا ئومید حسن احمد سه‌رۆكی به‌شی ئای تی (IT) و مامۆستا مەزن ئیسماعیل غریب سه‌رۆكی به‌شی زانستی كۆمپوته‌ر (CS) و ئامادەبوونی مامۆستایان و موعیدە بەڕێزەکانی هه‌ردوو به‌شه‌كه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامدا .
سەرەتا سەرۆک بەشە بەڕێزەکان سوپاسی مامۆستایان و موعیدە بەڕێزەکانیان کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا ماندوونەناسانە توانیان بە شیوەیەکی سەرکەتوو و دانەبڕاوانە بەردەوام بوون لە سەر ووتنەوەی وانەکانیان بە شیوەی ئۆنڵاین و بەردەوام لە هەماهەنگی و پەیوەندیدا بوون لەگەڵ خوێندکاران و په‌یڕه‌وی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیان كردووه. سه‌ره‌ڕای گرنگی ته‌واو و زانستی به پرۆژه‌كانی ده‌رچوونی سمستەری هەشتەم.
دواتر لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنمایەکانی وەزارەت خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ڕاگرایەتی کۆلێج و بە ڕاوێژ لەگەڵ ئەندامان و مامۆستایانی بەش ئەم خاڵانه‌ی خواره‌وه تاوتوێ كران و ڕێ‌و شوێنی تایبه‌ت گیرایه‌به‌ر :
یەکەم: هەڵسەنگاندنی (پڕۆژەی ده‌رچوون)ی خوێندکارانی سمستەری هەشتەم و شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه‌كان و دیاریكردنی كات ههسهنگاندن. داوا كرا مامۆستایانی سه‌رپه‌رشتیار خوێندكاران له‌و باره‌یه‌وه ئاگادار بكه‌نه‌وه و ڕێ و شوێنی پێویست بگیرێته به‌ر.
دووه‌م: پرسی نمره‌كانی (Prefinal Mark) تاوتوێ كرا‌و داواكرا مامۆستایان (ئه‌وانه‌ی ته‌واویان نه‌كردووه) به زووترین كات ئاماده‌ی بكه‌ن به‌پێی ئه‌و تێمپلەیتهی بۆیان نێرراوه.
سێیه‌م : دڵنیا بوون له‌و خوێندكارانه‌ی كه (Reseat) ن له هه‌موو سمستهرهكان و ته‌واو كردنی سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی نمره‌ی (Prefinal) و هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتاییان .
چواره‌م: گفتوگۆی تێر و ته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به به‌شدار و خۆ ئاماده‌كردنی مامۆستایان بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی و پابه‌ند بوون به ڕێنماییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ڕاگرایه‌تی كۆلێج.