زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌شداری پرۆژەی "لاوان لەپێناوی ئاشتی دا" ده‌كات
2020-05-30 (شەممە) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به به‌شداری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پرۆژەی "لاوان لەپێناوی ئاشتی دا" كه پرۆژەیەکی نوێی ڕێکخراوی ماڵی سەرکەوتنه و له لایه‌ن هەردوو ڕێکخراوی (MCC) و( DPNA) ئه‌وروپییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌وباره‌یه‌وه بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.صوهەیب ئامێدی، مامۆستای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاران و رێكخه‌رانی پرۆژه‌ی "لاوان لەپێناوی ئاشتی دا" وه‌ك یه‌كێك له زانكۆ به‌شداره‌كانی پرۆژه‌كه ده‌ستنیشان كراوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بریاره ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و خوێندكاران له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندنه‌وه به‌شدرای چه‌ند خولێكی راهێنان بكه‌ن.
وتیشی: "له یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی رێكخستنی پرۆژەكه‌دا باس له ئامانجه‌كان و رێكاره‌كانی به‌رێوه‌چوونی پرۆژه‌كه كرا‌و بریاریشه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندنه‌وه به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ده‌ست به جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كه بكرێت.
جێی ئاماژه‌یه ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری پێكه‌وه ژیانی ئاین و كلتور و ره‌گه‌زه جیاوازه‌كانه تاوه‌كو نه‌وه‌یه‌كی نوێی هۆشیار به‌رهه‌م بهێنرێت كه به شێوه‌یه‌كی كرداری قبوڵی جیاوازییه‌كان بكات.