سیمینارێكى زانستى لهسهرڤایرهسى كۆرۆنا( COVID-19 ) له زانكۆى تیشك
2020-03-02 (دووشەم) [ كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ]
له درێژه‌ى هه‌ڵمه‌تى هوشیارى ته‌ندروستى و خۆپاراستن له ڤایرهسى كۆرۆنا( COVID-19 )، له‌سه‌ر بانگهێشتى زانكۆى تیشك/سلێمانى به‌ڕێز پ.ی.د.صاڵح احمد حمه راگرى كۆلێجى زانسته ته‌ندروستییه‌كانى زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى و پسپۆڕى ڤایرۆلۆجى و بهرگرىزانى، رۆژى یه‌ك شه‌ممه به‌روارى 1/3/2020 سیمینارێكى زانستى پێشكه‌شكرد بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆى ناوبراو تایبه‌ت به ناساندن و خۆپاراستن و چۆنیه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤایرهسى كۆرۆنا، به‌ڕێزیان به وردى تیشكى خسته سه‌ر ناساندن و ڕێگه‌كانى گواستنه‌وه‌و چۆنیه‌تى خۆپاراستن لێى و كێن ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌گه‌رى توشبونیان زیاتره، دوپاتى كرده‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كان و جێگیرى بارى ده‌رونى و خۆ به‌دوورگرتن له دڵه ڕاوكێ، هه‌روه‌ها وتى ڤایره‌سی كۆرۆنا ڤایرهسێكی زیره‌ك و به‌هێزه و توانای خۆگۆرین و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ره پزیشكیه‌كان و به‌رگرى له‌ش و ئه‌مه‌ش هۆكاری سهرهكهییه بۆ ئه‌و مه‌ترسیه زۆره‌ى سه‌باره‌ت به‌م ڤایره‌سه هه‌یه له جیهاندا.
له‌كۆتاییدا جه‌ختى كرده‌وه كه ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵك مه‌ترسی له خودی ڤایره‌سه‌كه زیاتره، به‌وپێیه له كاتی ترس‌دا به‌رگری له‌شی مرۆڤ لاواز ده‌بێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤایره‌سه‌كه به ئاسانی بگات به كه‌سانی په‌ككه‌وته‌و ئه‌وانه‌ی به‌رگری له‌شیان له‌رووی ده‌رونی و بایه‌لۆجییه‌وه لاوازه.