كۆرۆنا؛ ڤایره‌سه زیره‌كه‌كه
2020-02-20 (پێنجشەم) [ كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ]
پسپۆرێكی زانسته ته‌ندروسییه‌كان ڤایرۆسی كۆرۆنا به ڤایرۆسێكی زیره‌ك و به‌هێزه ده‌زانێت كه توانای خۆگۆرین و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ره پزیشكیه‌كان و ئه‌مه‌ش هۆكاری سهرهكهییه بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و كونترۆڵ نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه.
رۆژی ٥ شه‌ممه ٢٠\٢\٢٠٢٠ یه‌كه‌ى دڵنیایى جۆرى كۆلێجى زانسته ته‌ندروستییه‌كان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى زانكۆ له هۆڵى سیمیناره‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، سیمینارێكى زانستیی بۆ به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.صالح أحمد حمه، راگری كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان سازكرد.
له سیمیناره‌كه‌دا كه تایبه‌ت بوو به ناساندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگاكانی خۆپاراستن لێی، د.صالح به وردی تیشكی خسته‌سه‌ر پێكهاته‌ی ڤایرۆسی نه‌خۆشیی كۆرۆنا و وتی: "كۆرۆنا ڤایرۆسێكی زیره‌ك و به‌هێزه‌و توانای خۆگۆرین و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ره پزیشكیه‌كان كه ئه‌مه‌ش هۆكاری سهرهكهییه بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و نه‌بونی توانای كۆنترۆڵكردنی".
ئه‌و پسپۆره وێرای ئه‌وه‌ی نكۆڵی نه‌كرد له به‌هێزی و زیره‌كی ڤایرۆسه‌كه به‌ڵام پێیوابوو كه قه‌باره‌ی زیانه‌كانی به‌و ئه‌ندازه‌یه نییه كه ئه‌مرۆ میدیای جیهانی باسی ده‌كه‌ن.
به‌پێچه‌وانه‌وه باسی له‌وه كرد كه ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵك مه‌ترسی له خودی ڤایرۆسه‌كه زیاتره، به‌وپێیه له كاتی ترس‌دا به‌رگری له‌شی مرۆڤ لاواز ده‌بێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به ئاسانی بگات به كه‌سانی په‌ككه‌وته‌و ئه‌وانه‌ی به‌رگری له‌شیان له رووی ده‌رونی و بایه‌لۆجییه‌وه لاوازه.