کۆلێجی کارگێری و ئابوری ۆرکشۆپێکی ئەنجامدا
2020-02-02 (یەکشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
لە درێژەی چالاکیەکانی کۆلێژی کارگێری و ئابوری، ۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی "التعلم التعاوني ودوره في تنمية القدرات" لەلایەن بەرێز: (د.امجد محمد) لە رێکەوتی ٠٢/٠٢/٢٠٢٠ لە هۆڵی سیمینارەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سازکرد . لە ۆرکشۆپەکەدا باس لە گرنگی شێوازی نوێی وانەوتنەوە و کاریگەری لەسەر توانای خوێندکاران کرایەوە. یەكێک لەو شێوازانەی کە لە ۆرکشۆپەکەدا جەختی لەسەر کرایەوە بریتیبوو لە شێوازی " التعلم التعاوني" کە هانی خوێندکار دەدات پێکەوە کاربکەن بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاست و توانای زانستیان.
لە بەشێکی تری ۆرکشۆپەکە باس لە رێگاکانی پەیرەوکردنی " التعلم التعاوني" کرایەوە و چەندین رێگا خرانەروو تاوەکو ئەم شێوازەی فێربوون پەیرەو بکرێت بەمەبەستی پێشخستنی تواناکان. لە ۆرکشۆپەکە داکۆمەڵێک بابەت و پرسیار گفتوگۆیان لەسەر کرایەوە و ئامادەبووان چالاکانە بەشداربوون لەرێگەی خستنەرووی چەند پرسیار و تێبینیەک کە بووەهۆی دەوڵەمەندکردنی بابەتەکە.