هه‌ڵمه‌تى هوشیاری ته‌ندروستی له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كاندا به‌رده‌وامه
2020-02-19 (چوارشەم) [ كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ]
له چوارچێوه‌ی پرۆگرامێكی تایبه‌ت به هۆشیاركردنه‌وه‌ی قوتابیانی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و پێدانی رێنمایی پێویست به پاك و خاوێنی و خۆپاراستن له نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان، خوێندكارانى به‌شى زانستى تاقیگه‌ى پزیشكى له كۆلێجى زانسته ته‌ندروستییه‌كانى زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌هه‌ماهه‌نگى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى زانكۆ هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌و پێدانی رێنمایی ته‌ندروستی پێویست بۆ قوتابیانی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك ئه‌نجامدا و وا بڕیاره له داهاتوشدا به‌شێوازى جیاجیا به‌رده‌وامى هه‌بێ بۆ خوێندنگه‌كانى دیكه‌ى سلێمانى و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى.
له سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كه رۆژى دووشه‌ممه به‌روارى ١٠\٢\٢٠٢٠ له خوێندنگه‌ى لیدهرسى ناحكومى وه ده‌ستیان پێكرد رۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى 18/2/2020 سه‌ردانى خوێندنگه‌ى (زه‌كیه سام ئاغا)یان كرد‌و هه‌مان ڕێنمایى و بڕگهكانیان پێشكه‌ش به قوتابیانى ئه‌و خوێندنگهیهكرد.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كه به‌شێوه‌یه‌كى ساده و ئاسان كه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی قوتابییه‌كان بگونجێت، چه‌ندین رێنمایی ته‌ندروستیان پێشكه‌ش به قوتابیانی قوتابخانه‌كه كرد ویه‌كێك له بڕگه‌كانى ڕێنمایی یه‌كان كه بریتى یه له فێركارى و هاندان و چۆنیه‌تى ددان شۆردن له‌كاتى نوستن و هه‌ستان له‌خه‌و هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌كو دیارى و بۆ زیاتر هاندانیان فڵچه‌ى ددان شۆردنیان پێشكشه‌كرد به‌سه‌ر سه‌رجه‌م قوتابیانى ئه‌و خوێندنگه‌یه‌دا.