خوێندكارانى كۆلێژی زانسته ته‌ندروستییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی هوشیاری ته‌ندروستی له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كاندا به‌رێوه ده‌به‌ن
2020-02-13 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له چوارچێوه‌ی پرۆگرامێكی تایبه‌ت به هۆشیاركردنه‌وه‌ی قوتابیانی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و پێدانی رێنمایی پێویست به پاك و خاوێنی و خۆپاراستن له نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان، خوێندكارانى به‌شى زانستى تاقیگه‌ى پزیشكى له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هه‌ڵمه‌تێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌و پێدانی رێنمایی ته‌ندروستی پێویست بۆ قوتابیانی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا رۆژى دووشه‌ممه به‌روارى ١٠\٢\٢٠٢٠ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى به هه‌ماهه‌نگى خوێندكارانى به‌شى تاقیگه‌ى پزیشكى هه‌ستان به پێشكه‌شكردنى رێنمایى ته‌ندروستى بۆ قوتابیانى خوێندنگه‌ى لیدهرسى ناحكومى.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا خوێندكارانی به‌شى تاقیگه‌ى پزیشكى له كۆلێژی زانسته ته‌ندروستییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كى ساده و ئاسان كه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی قوتابییه‌كان بگونجێت، چه‌ندین رێنمایی ته‌ندروستیان پێشكه‌ش به قوتابیانی قوتابخانه‌كه كرد.
بریاریشه هه‌ڵمه‌ته‌كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌رده‌وام بێت و خوێندكارانى به‌شى زانستى تاقیگه‌ى پزیشكى چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی دیكه به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه.