سیمینارێك بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه
2020-02-04 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
ئه‌مرۆ ٤\٢\٢٠٢٠ له هۆڵی سیمیناره‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و له روژی جیهانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا سیمینارێك به‌رێوه‌چوو.
له‌و سیمیناره‌دا كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و خۆپاراستنی خوێندكاران بوو له ئه‌گه‌ره‌كانی توشبون به‌و نه‌خۆشییه، به‌رێز د.فریاد مجید ره‌حمان، مامۆستا زانكۆی سلێمانی تیشكی خسته‌سه‌ر جوره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی.
هه‌روه‌ها ئه‌و پزیشكه باسی له‌و رێگاكانی خوپاراستن و چۆنیه‌تی روبه‌روبونه‌وه‌ی نهخوشیهكه كرد.
جێگای ئاماژه‌یه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه كوشنده‌كان و تا ئێستاش ته‌واوی وڵاتانی جیهان و ته‌كنه‌لۆجیای نوێش ده‌سته‌وسانن له ئاستیدا.
شێرپه‌نجه بریتییه له كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی، هه‌موویان به‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه كه بریتین له گه‌شه‌كردنێكی ناڕێكی خانه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و به‌بێ هیچ كۆنترۆڵێك، له‌گه‌ڵ توانای بڵاوبوونه‌وه بۆ شوێنی تری له‌ش.