وۆرک شۆپی پێداچوونەوە و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بەردەوامە
2020-02-03 (دووشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
لە درێژەی کار و چالاکیە زانستی و ئەکادیمیەکانیدا کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بەردەوامە لە سازدانی وۆرک شۆپ بە مەبەستی پێداچوونەوە و پەرەپێدانی سەرجەم وانەکانی هەردوو بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری و بەشی زانستی کۆمپیوتەر.
ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری ٣-٢-٢٠٢٠ لیژنەی تایبەت بە بواری (Web Programming) کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا ئومێد حسن ، مامۆستا سەلام عبداللە ، مامۆستا سالار ڕەحیم .
لە ۆرکشۆپێکدا کورتەباسێکیان پێشکەش کرد دەربارەی گۆڕانکاریە نوێ یەکان دەربارەی ئەو زمان و توڵانەی کە پێویستە لە ئێستا لە پڕۆگرامەکانی خوێندنیدا هەبن بە تایبەت لە بواری وێب دیزاین و وێب پڕۆگرامینگ ، دواتریش لیژنەکە کۆرسبووکی نوێی پێشنیاریکراویان پێشکەش کرد بۆ گفتوگۆ و پەسەند کردنی لەلایەن مامۆستایانی کۆلێجەوە.