کۆلێجی کارگێری و ئابوری ۆرکشۆپێکی ئەنجامدا
Search

کۆلێجی کارگێری و ئابوری ۆرکشۆپێکی ئەنجامدا


2020-01-07 (سێشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

لە درێژەی چالاکیەکانی کۆلێژی کارگێری و ئابوری، ۆرکشۆپێک بە ناونیشانی Business Start-up: Methods & Application بەهاوبەشی لەلایەن هەریەکە لە بەرێزان (د.نەبەز نوزاد عبداللە) و (م.ی.هۆشمەند محمد رسول) لە رێکەوتی ٠٧/٠١/٢٠٢٠ لە هۆڵی توێژینەوەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشکەشکرا. لە وۆرکشۆپەکەدا باس لە گرنگی دەستپێشخەری کار کرا و گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنیەتی دەستپێکردنی پرۆژەی بازرگانی نوێوە، و دواتر هەنگاوەکانی دروستکردنی (پرۆژە) شیکرایەوە و گفتوگۆیان لەسەر کرا.

لە بەشی دووەمی وۆرکشۆپەکەدا، فۆرمی تایبەت بە دەستپێکردنی پرۆژە دابەشکرا و بەشداربووانیش چەند پرۆژەیەکیان خستەرو و دواتر گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر ئەو پرۆژانە کرا تاوەکو بەرچاو روونی زیاتر بە بەشداربووان بدرێت لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی پرۆژەی نوێ. شایانی باسە جگە لە مامۆستایان ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی کۆلێژی زانست و تەکنەلۆژیا بەشدار بوون.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی