كردنه‌وه‌ی خولێكی سه‌لامه‌تى و شێوازى به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى ئاگر كوژێنه‌وه بۆ خوێندكاران
2020-01-13 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
رۆژى دوو شه‌ممه به‌روارى 13\1\2020 به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى به هه‌ماهه‌نگى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى سلێمانى هه‌ستان به رێكخستنى خولى (سه‌لامه‌تى و شێوازى به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى ئاگر كوژێنه‌وه) بۆ خوێنكارانى قۆناغى یه‌كه‌مى سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كانی زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى.
له خوله‌كه‌دا رێنمایى پێوست پێشكه‌شكرا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى ره‌فتاركردن له كاتى ئاگركهوتنهوهو به‌كارهێنانى دروستى ئامێره‌كانى ئاگركوژێنه‌وه باسكرا، هه‌روه‌ها چۆنییه‌تى خۆپاراستن له‌و زیانانه‌ى كه له كاتى ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا رووده‌ده‌ن و گرتنه‌به‌رى ئه‌و رێكارانه رونكرانهوه بۆ خوێندكاران كه ده‌بنه هۆى رێگریكردن له كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر.
شایه‌نی باسه خوله‌كه له لایه‌ن ئه‌میر عومه‌ر فه‌قێ محمد، رێپێدراوى یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى سلێمانى پێشكه‌شكرا هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ى پراكتیكى خوێنكاران راهێنران له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى ئاگركوژێنه‌وه.