خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانیان کرد
Search

خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانیان کرد


2019-12-19 (پێنجشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

لەچوارچێوەی وانە زانستی و سەردانە مەیدانییەکانیاندا، ڕۆژی چوارشەممە،بەرواری ۱۸-۱۲-۲۰۱۹، خوێندکارانی سمستەری یەکەم لە بەشی کارگێڕی کاری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، سەردانی هۆبەکانی پارێزگایانکرد لە دیوانی پارێزگای سلێمانی.


لەم بەسەرکردنەوە زانستییەدا کە بە سەرپەرشتی د.امجد محمد عبداللە، ئەنجامدرا. خوێندکاران بوونە چەند گروپێک و چوونە ناو کاری بەشەکانی کارە کارگێڕییەکانەوە و بە وردی گفتوگۆیانکرد لەگەڵ بەرپرس و کارمەندەکان سەبەرەت بەچۆنییەتی بەڕێوەبردنی کاروبارەکان، کە دواتر هەرگروپێک بەوردی ڕاپۆرتێک ئامادە دەکات لەبارەی بەشێکی تایبەتەوە کە بینیوویانە و پێشکەشی هاوڕێکانیان دەکەن.


دواجار خوێندکاران و مامۆستای سەرپەرشتیار، زۆر سوپاسی بەڕێوبەران و کارمەندن دڵسۆزەکان و بەتایبەتی جێگری پارێزگار بۆ کاری کارگێڕیانکرد کە لە خۆبووردوانە ئەزموون و زانیارییەکانی خۆیان بەخشی بە خوێندکاران.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی