دوو مامۆستای زانکۆی گەشهپیدانی مرۆیی به‌شداری کۆنگرەی دیداری نێودەڵەتی رۆژنامەنوسان دەكه‌ن
2019-12-18 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
رۆژانی ١٦-١٧\١٢\٢٠١٩ بە بەشداری سکرتێری فیدراسیۆنی رۆژنامانوسانی نێودەوڵەتی و ژمارەیەک لە ئەکادیمیستانی بواری میدیا و یاسا، کۆنگرەی دیداری نێودەڵەتی رۆژنامەنوسان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
دکتۆر سامان فەوزی، سەرۆکی بەشی یاسا و دکتۆر ئەحمەد حەمەغەریب، سەرۆکی بەشی دیپلۆماسییەت و پەیوەندییەگشتیەکان وه‌ك دوو مامۆستای زانکۆی گەشهپیدانی مرۆیی بانگهێشتی کۆنگرەی دیداری نێودەڵەتی رۆژنامەنوسان كرابوون و به‌شداری كارایان هه‌بوو له کۆنگرەكه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه، ئامانج له به‌ستنی کۆنگرەی دیداری نێودەڵەتی رۆژنامەنوسان نوسینی رەشنوسی پرۆژە یاسایەکه بۆ رێکخستنی میدیای بینراو بیستراو سۆشیاڵ میدیا و دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای میدیا لە کوردستان.
هەردوو مامۆستای زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بانگهێشكراون و راسپێردراون بۆ پێداچوونه‌وه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هەردوو پرۆژەکەو بریاریشە لەچەند وۆرکشۆپیکدا کە لە ئایندەیەکی نزیكدا رێکدەخرێت ره‌شنوسی كۆتایی هه‌ردوو پرۆژه‌كه گه‌ڵاڵه بكرێن.