پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا به‌رێوه‌ده‌چێت
2019-12-16 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
ئه‌مرۆ دووشەممە ١٦\١٢\٢٠١٩ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی خۆی لە ژێر ناونیشانی "Evaluation and Development is the Basis of Academic Success " لە هۆلێسیمینارهكان لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ده‌ستپێكرد.
لە درێژەی کاروچالاکیە زانستی و ئەکادیمیەکانیدا کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا و به ئاماده‌بوونی به‌رێز پرۆفیسۆر د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و بە سەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا، پ.ی. د. ئاسۆ محمد دەروێش و ئامادەبوونی سەرجەم مامۆستایانی کۆلێج و بە میوانداری ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان، پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی سازكرد بە مەبەستی پێداچوونەوە و پەرەپێدانی وانەکانی هەردوو بەشی زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری.
جێی ئاماژه‌یه مامۆستایانی به‌شداربووی كۆنفرانسه‌كه دابه‌شكراون به‌سه‌ر چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نددا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتی زانستی و هه‌ڵسه‌نگاندنی لیژنه‌كان سه‌باره‌ت به وانه‌و بابه‌ته جیا جیاكانی بواری زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری و له كۆتاییشدا خستنه‌رووی پێشنیار‌و تێبینییه‌كانیان به ئامانجی زیاتر پێشخستن و ئه‌پده‌یت كردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بازاری كار‌و پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیادا بگونجێت.