کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی ئەنجامدەدات
2019-12-14 (شەممە) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
ڕۆژی دووشەممە بەرواری ١٦-١٢-٢٠١٩ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا هەڵدەسێت بە ئەنجامدانی پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی خۆی لە ژێر ناونیشانی "Evaluation and Development is the Basis of Academic Success " لە هۆلێ هونەر عمر سورچی لە کەمپی دووی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.
لە درێژەی کاروچالاکیە زانستی و ئەکادیمیەکانیدا کۆلێجی زانست وتەکنەلۆجیا بە سەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری کۆلێج پ.ی. د. ئاسۆ محمد دەروێش و ئامادەبوونی سەرجەم مامۆستایانی کۆلێج و بە میوانداری ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان ، هەڵدەسێت بە سازدانی پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ ، بە مەبەستی پێداچوونەوە و پەرەپێدانی وانەکانی هەردوو بەشی زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری.
کۆنفرانسەکە لە کاتژمێر ( ٩ ) ی سەرلەبەیانی دەست پێدەکات و کاتژمێر ( ٥ ) ی ئێوارە کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت لە هەمان هۆڵ .