به پێی ریزبهندی پێگەی جیهانی ئەلێکسا، وێبسایتی فەرمی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی له پلەی یەکەمی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستاندایه
2019-12-09 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
لە نوێترین ریزبەندی پێگە فەرمیەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا کە لەلایەن پێگەی جیهانی ئەلێکساوە Alexa بڵاوکراوەتەوە پێگەی فەرمی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پلەی یەکەمی زانکۆ تایبەتەکان و پلەی سێ یەمی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی گرتووە .
ساڵانە ئەم ڕیزبەندیە بڵاودەکرێتەوە لەسەر بنەمای زۆرترین سەردانی و کلیک کردن لە پێگەی فەرمی زانکۆکانی جیهان لە نێوانیشیاندا زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان .
بۆ ئەمساڵێش پێگەی فەرمی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە هۆی زۆری سەردانی و کلیک کردن لەو پێگەیە (uhd.edu.iq) توانیویەتی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆ تایبەتەکان و پلەی سێ یەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکان بەدەست بێنێت.