سیمپۆزیەمی هاوبەشی كۆلێجی زانست و تەكنەلۆجیا لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم
2019-12-05 (پێنجشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان - یەکەی زانست و تەکنەلۆجیا لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم و ئامادەبوونی بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەڵدەسێت بە ئەنجامدانی سیمپۆزیەمێک دەربارەی (بارودۆخی كارەبا و تەكنەلۆجیای پێوەری زیرەك)
پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبایی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، مەبەست لەم پڕۆژەیە بەرەوپێش بردنی کەرتی کارەبا و چارەسەرکردنی کێشەکانی کارەبایە لە هەرێم. پڕۆژەکە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا دەگرێتەوە و لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی بیانیەوە جێ بەجێ دەکرێت ، لە کۆتایی مانگی ئەیلولەوە دەستکراوە بە جێ بەجێ کردنی و بڕیاریشە پڕۆژەکە لە ماوەی کەمتر لە دووساڵدا تەواو ببێت.
بەروار : رۆژی یەكشەممە 8/12/2019 كاتژمێر : 10:00 ی پێش نیوەڕۆ
شوێن : هۆڵی پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی