به‌رێوه‌به‌ری ئاماده‌یی به‌رخۆدان: زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یه‌كه‌مین زانكۆ بوو هات به ده‌نگمانه‌وه
2019-12-03 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سوپاس و پێزانینی خۆیان به‌رامبه‌ر هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنی خوێندكارانی خۆرئاوای كوردستان، مامۆستایانی ئاماده‌یی به‌رخۆدان سه‌ردانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌كه‌ن.
رۆژی ٢\١٢\٢٠١٩ به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، به‌رێز پرۆفیسۆر د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پێشوازی كرد له به‌رێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئاماده‌یی به‌رخودان، كه تایبه‌ته به خوێندكاره ئاوه‌ره‌كانی خۆرئاوای كوردستان.
له‌و سه‌ردانه‌دا به‌رێز مامۆستا ئاری، به‌رێوه‌به‌ری ئاماده‌یی به‌رخۆدان به‌ناوی دایك و باوكی خوێندكاران و ستافی قوتابخانه‌كه‌یه‌وه رێز‌و پێزانینی خۆیانی گه‌یانده سه‌رۆكی زانكۆ بۆ خه‌مخۆری و هه‌وڵ و ماندوبونی به‌رێزیان و وتی: "سوپاس و پێزانینمان هه‌یه بۆ به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی و زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه ساڵانه رێژه‌یه‌كی باش كورسی خوێندنی بێبه‌رامبه‌ر بۆ خوێندكارانی خۆرئاوای كوردستان دابین ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆته ماڵ و لانه‌ی خوێندكاره ئاواره‌كان و وتیشی: "ئێوه بونه‌ته باشترین باوك و دایك بۆ خوێندكاره‌كانی ئێمه كه بێلانه‌و ئاواره بوون له ناوچه‌كانی خۆیان."
به‌رێوه‌به‌ری ئاماده‌یی به‌رخۆدان باسی له‌وه‌شكرد له كاتێكدا خوێندكاره‌كانیان له هیچ زانكۆیه‌ك وه‌رنه‌ده‌گیران و خه‌ریكبوو بێهیوا ده‌بوون له خوێندن، "به‌ڵام زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یه‌كه‌مین زانكۆ بوو كه هات به دهنگمانهوهو خوێندكاره‌كانی قبوڵكردین."
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه كه ئامانجی زانكۆ خزمه‌تكردنه به سه‌رجه‌م خوێندكارانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به بێ جیاوازی و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه خزمه‌تكردنی خوێندكارانی خۆرئاوای كوردستان وه‌ك "په‌رستش" سه‌یر ده‌كه‌ين. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی، وه‌ك خاوه‌نی زانكۆ به‌رده‌وام جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی خوێندكارانی خۆرئاوای كوردستان بكه‌ین.