تاقیکردنەوەکانی سیمستەری بەرایی لە زانکۆی گەشەپێدان دەستیپێکرد
2019-12-01 (یەکشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە، بەرواری ۲-۱۲-۲۰۱۹، کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی، لەسەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، تاقیکردنەوەکانی هەرسێ سمستەری (سێ، پێنج،حەوت) ،دەستی پێکرد.
بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.محسن ابراهیم احمد) ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری ،هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی بەسەر کردەوە و وێڕای دڵنیایی لە کەش و چۆنیەتی و ئاستی بەڕێوبردنی کوالیتی تاقیکردنەوەکان، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم خوێندکاران خواست لە تاقیکردنەوەکاندا و دەستخۆشی لە لێژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرجەم مامۆستایان کرد.
ئەوەی شایەنی باسە ،سیستمی خوێندن لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەپێی بۆڵۆنیا پرۆسێسە.