خوێندكارانی قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی بونه پاڵه‌وانی خولی تۆپی پێی
2019-11-26 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
ئه‌مرۆ ٢٦\١١\٢٠١٩ به ئامادەبوونی بەڕێز پرۆفیسۆر د. مەریوان أحمد رەشید سەرۆكی زانكۆ‌و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ‌و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و خوێندكاران لە یاریگای زانكۆ یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی خوێندكارانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له نێوان هه‌ردوو تیمی خوێندكارانی قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی و خوێندكارانی قۆناغی دووه‌م و سێهه‌می هه‌مان به‌ش ئه‌نجامدرا.
له یارییه‌كی به‌هێزدا هه‌ردوو تیمه ئینگلیزییه‌كه ئاستێكی به‌رزیان نیشاندا‌و هانده‌رانیش به جۆش و خرۆشه‌وه هانی تیمه‌كانیان ده‌دا بۆ بردنه‌وه.
سه‌ره‌تا له گه‌یمی دووه‌مدا خوێندكارانی قۆناغی چواره‌می زمانی ئینگلیزی گۆڵی پێشكه‌وتنیان تۆمار كرد‌و ئه‌نجامه‌كه به‌وشێوه‌یه مایه‌وه تاوه‌كو یه‌ك خولهك پێش كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌و به‌هۆی فشاری به‌رده‌وامی خوێندكارانی قۆناغی دووه‌م و سێهه‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی له كۆتا خوله‌كدا گۆڵی یه‌كسانبونیان تۆمار كرد.
دواتر‌و له رێگه‌ی لێدانی سزاوه خوێندكارانی قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و ببنه پاڵه‌وانی خوله‌كه.
له كۆتایی یارییهكهشداو له میانه‌ی مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر یاریزانه سه‌ركه‌وتوه‌كاندا، به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆ له وته‌یه‌كدا پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م خوێندكاره به‌شداربووه‌كانی خوله‌كه كردوو وتی: "ئێمه هه‌موو خوێندكاره به‌شداربووه‌كان به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانین، چونكه به‌بێ به‌شداریكرن و ماندووبونی هه‌ریه‌ك له تیمه‌كان، چالاكییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌رزشی له‌م شێوه‌یه ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت".
وتیشی: "ئێمه له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌پاڵ گرنگیدان به پێشخستنی پرۆسه‌ی زانست و زانیاری به هه‌مانشێوه گرنگیمانداوه به په‌ره‌پێدانی تواناكانی خوێندكاران له سه‌رجه‌م چالاكی و بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا"، كه ئه‌وه‌ش یه‌كێك بووه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی خاوه‌نی زانكۆ به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی كه به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگا داوه به‌شێوه‌یه‌كی هاوته‌ریب له سه‌رجه‌م بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا.
جێی ئاماژه‌یه بۆ سێهه‌مین ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك خوێندكارانی ئێستای قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی سه‌رده‌كه‌ون بۆ یاری كۆتایی، هه‌رچه‌نده له دوو ساڵی رابردوودا و له كۆتا یارییدا رووبه‌رووی شكست بوبونه‌وه، به‌ڵام دواجارو پاش هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆر ئه‌مساڵ له كۆتا ساڵی خوێندنیانداو له یارییه‌كی به‌هێزدا به ئاماده‌بوونی هانده‌رێكی زۆر له خوێندكاره هاورێكانیان توانیان ئامانجه‌كه‌یان به‌ده‌ست بهێنن.
بۆ بینینی وێنه‌كانی یارییه‌كه كلیك لێره بكه