زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كورسی خوێندن به خۆرایی بۆ نابینایان دابین ده‌كات
2019-11-20 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
سه‌رۆكی یه‌كێتی نابینایانی كوردستان سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌كات بۆ راگه‌یاندنی چه‌ند سكۆڵهرشیپێك بۆ خزمه‌تكردنی چین و توێژه جیاجیاكان و له‌وانه‌ش توێژی نابینایان.
پاش ئه‌وه‌ی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری خوێندكاران و قوتابیانی خۆشه‌ویستمان ژماره‌یه‌ك سكۆڵه‌رشیپی راگه‌یاند، به‌رێز پرۆفیسۆر د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به ئاماده‌بونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی كرد له به‌رێز هاوبه‌ش نعمان، سه‌رۆكی یه‌كێتی نابینایانی كوردستان و وه‌فدی هاورێی.
سه‌رۆكی یه‌كێتی نابینایانی كوردستان وێرای ئاراسته‌كردنی ده‌ستخۆشی و سوپاسی رێكخراوه‌كه‌یان بۆ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی كردوون، هاوكات داواشی كرد كه گرنگی زیاتر بدرێت به نابینایان له بواری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵادا.
هه‌ر له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ رونی كرده‌وه كه ئه‌م زانكۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له خزمه‌تی هاوڵاتیانی كوردستاندا بووه‌و له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه‌شی به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ك به‌ڵێنی دا كه وه‌ك زانكۆ چه‌ند كورسییه‌كی سكۆڵه‌رشیپ تایبه‌ت ده‌كه‌ن به نابینایان، وه‌ك خزمه‌تێكی ئه‌م توێژه‌ی كۆمه‌ڵگا كه مافیان به‌سه‌ر هه‌موانه‌وه هه‌یه و پێویسته هه‌مومان خزمه‌تیان بكه‌ین.