سەردانی زانستی بۆ پەیمانگای تەکنیکی دوکان
Search

سەردانی زانستی بۆ پەیمانگای تەکنیکی دوکان


2019-11-18 (دووشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

لە چوارچێوەی گەشتە بەردەوامەکانی بەشی کارگێری کار لە کۆلێژی کارگێری و ئابوری، ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٨/١١/٢٠١٩) بەسەرپەرشتی هەریەکە لە بەرێزان (د. نەبەز نوزاد عبداللە، م.ی. هۆشمەند محمد رسول، م.ی. نیشتیمان عثمان محی الدین)، خوێندکارانی قۆناغی چوارەم (سمستەری حەوت) لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سەردانێکی زانستی بۆ پەیمانگای تەکنیکی دوکان ئەنجامدا بەمەبەستی ئاشانبوون بە سیستەمی خوێندن لەو پەیمانگایە و شێوازی خوێندنی وانەکان و  لەگەڵ دیدگای داهاتوو بەمەبەستی پەرەپێدانی خوێندن لەو پەیمانگایە وەکو مەڵبەندێکی گەورەی فێرکردن لە قەزاکەدا.

 

  

لەسەردانەکەدا کە بۆ پەیمانگای تەکنیکی دوکان ئەنجامدرا، پێشوازیەکی گەرم لە مامۆستایان و خوێندکاران کرا و دوواتر کورتەیەک دەربارەی مێژووی پەیمانگاکە لەلایەن یاریدەدەری راگری پەیمانگاکەوە پێشکەشکرا و باسی لەسەرجەم ئەو بەشانە کرد کە لە پەیمانگاکەدا هەیە لەگەڵ شێوازی وانە وتنەوە و سیستەمی خوێندن و ئەزموونەکان و دیدگا و پەیامی پەیمانگاکە. پاشان دەرفەت بە خوێندکاران درا تاوەکو پرسیار و سەرنجی خۆیان بخەنەروو، راگر و مامۆستایانی پەیمانگاکەش وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانیان دایەوە. هەر لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، کتێبخانەی پەیمانگاکە بەسەرکرایەوە و کورتەیەک دەربارەی سیستەمی بەرێوەبردنی کتێبخانەکە لەلایەن کارمەندانی کتێبخانەکەوە خرایەروو و باس لەو سیستەمە نوێیە کرا کە بەشێوازێکی مۆدێرن لەلایەن کارمەندان و خوێندکارانەوە بەکاردەهێندرێت.

 

لەکۆتایدا بە ناوی کۆلێژی کارگێری و ئابوری زۆر سوپاسی یاریدەدەری راگر و مامۆستایانی پەیمانگاکە کرا بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی کە لە خوێندکاران کرا و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ پەیمانگاکە خواست.

 

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی